هەنگاریا لە دادگای نێودەوڵەتی تاوان دەکشێتەوە

هەنگاریا لە کاتی سەردانەکەی بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر بۆ وڵاتەکەی بڕیاری کێشانەوە لە دادگای نێودەوڵەتی تاوان دایەوە.
گەرگەلی گولیاس وەزیری دەوڵەت و وتەبێژی حکومەتی هەنگاریا راگەیاند کە حکومەتی وڵات دەستی بە قۆناغی کێشانەوە لە دادگای نێودەوڵەتی تاوان کردووە.
گولیاس ئاماژەی بەوە کرد کە دادگای تاوانی نێونەتەوەیی تاکە دادگای هەمیشەیی نێودەوڵەتییە کە بۆ دادگاییکردنی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی جینۆساید دامەزراوە، هەروەها رایگەیاند کە هەنگاریا لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا نێودەوڵەتییەکان لەم دادگایە دەکشێتەوە.
ئەم بڕیارە ڕاستەوخۆ دوای سەردانەکەی نەتانیاهۆی بەناوی سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر بۆ بوداپێست هات کە بەهۆی تاوانەکانی جەنگ کە لە غەززە ئەنجامدراون لەلایەن دادگای نێودەوڵەتی تاوانەوە فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ دەرکرا.
نەتانیاهۆی داگیرکەر بە مەراسیمێکی سەربازی لەلایەن ڤیکتۆر ئۆربانەوە پێشوازی لێکرا. ئۆربان دڵنیایی دابووە نەتانیاهۆ سەرەڕای بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان دەستگیر ناکرێت. سەرەڕای ئەوەی هەنگاریا لە ئەندامانی دامەزرێنەری دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکانە، بەڵام رایگەیاند کە بڕیارەکانی دادگاکە جێبەجێ ناکات.
ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا، فەرمانی دەستگیرکردنی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکانی دژی نەتانیاهۆی بە "گوستاخی" وەسفکرد و لە مانگی نۆڤەمبەردا نەتانیاهۆی بانگهێشتی هەنگاریا کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە باکووری وڵاتی نێجیریا لانیکەم ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
عبدالملک حوسی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، تا ئەو کاتەی هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەکانیان.
فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە باشووری بەیروت. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو و ٣ کەسیش بریندار بوون.
رووسیا بە فەرمی دانی بە ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستاندا نا. بەم هەنگاوە رووسیا بووە یەکەم وڵات کە بە فەرمی دانی بە ئیمارەتی ئیسلامیدا نا.